جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی ده‌یانه‌وێت له ڕێی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه سزای هه‌رێم بده‌ن.
دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌غداش بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی لای هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردوستانی عێراق و ده‌شڵێت به‌رده‌وام کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم ویستویانه هه‌ر کێشه و ناکۆکیه‌ک له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌بێت له‌ڕێی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت و چه‌ندان جاریش له به‌غدا دانوستاندن کراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ ئه‌نجامێک.
دکتۆر شاوێس ده‌ڵێت به‌رده‌وام بوونی به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌ک لێکبدرێته‌وه که ئه‌مه نییه‌تێکی تایبه‌تی هه‌یه وه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه یه‌کلاییبووه‌وه ئه‌وا حکومه‌تی هه‌رێم و گه‌لی کوردستان به شێوه‌یه‌کی تر بیرده‌که‌نه‌وه و ڕێگای تریشیان له‌به‌رده‌مه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵین ساڵح سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه جیاوازه‌کان بۆ ده‌ستوری عێراق، دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت په‌نابردنه به‌ر دادگای فێدراڵی ده‌شێت یه‌کێک له بژاره‌کان بێت به‌ڵام ده‌شڵێت هه‌موو ده‌نگی داوه به ده‌ستور و له‌و بڕوایه‌شداین ئه‌و ده‌ستوره له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقێکی فێدراڵی دیموکراتدایه و ئه‌وه‌ش که هه‌رکه‌س خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌کات ده‌شێت چاره‌سه‌ر بکرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: