سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به ڕوودانی شه‌ڕ کردووه له نێوان یه‌که‌کانی له‌شکری تورکیا و گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا و باسیش له‌وه کراوه زیانی گیانی له هه‌ردوو لا هه‌بووه.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار موحه‌مه‌د ده‌ڵێت له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردودا پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا ته‌گه‌ره و گرفتی گه‌وره‌ی هاتۆته به‌رده‌م، به‌ڵام به‌و مانایه نییه که به فه‌رمی ئاگربه‌ست هه‌ڵوه‌شابێته‌وه، وه ده‌شڵێت په‌که‌که پێی وایه حکومه‌تی ئاکه‌په هه‌نگاوی ڕژد نانێت به ئاڕاسته‌ی ئاشتیدا و ئانکه‌ره‌ش پێی وایه په‌که‌که ڕێگره له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی کارنامه‌کانیدا له سوریا و له هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشدا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، سه‌ردار موحه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه باسیش له‌وه ده‌کات ئه‌و ململانێیه‌ی که‌وتۆته ناو تورکه‌کان به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی له نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که و فه‌تحوڵا گوله‌ن که به باوکی ڕۆحی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کانی تورکیا ناسراوه کاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر ڕه‌وشه‌که‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌کیان ده‌خوازێت دۆسێی کورد له وڵاته‌که‌دا وه‌ک کارتێک دژی به‌رامبه‌ره‌که‌ی به‌کاربهێنێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: