هاوکاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مان له ئۆکرانیا، هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان دا تا ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ سه‌رۆکی کاتی وڵاته‌که له ده‌سه‌ڵات لابدرێت و هه‌روه‌هاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که له ڕۆژی 25 مانگی پێنج‌دا بکرێت.
په‌رله‌مانی ئۆکرانیا ده‌نگیشی له‌سه‌ر ئازادکردنی یولیا تیمۆشینکۆ ڕێبه‌ری ئۆپزسیۆن داوه.
خانم تیمۆشینکۆ پێستر پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئۆکرانیای هه‌بووه و پاش ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌مان له نه‌خۆشخانه‌ی زیندانێک له باکوری وڵاته‌که ئازاد کرا.
یولیا تیمۆشینکۆ به تاوانی خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات گوناهبارکرابوو و بڕیاری زیندانیکردنی درابوو.
دکتۆر ماکوان حه‌مه عه‌لی، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت گۆڕانکاریه سیاسیه‌کان له کیێڤ زۆر خێران و هێشتاش به فه‌رمی پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه که ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ وڵاته‌که‌ی به‌جێهێشتووه یان نا وه ده‌شڵێت ئێستا به دوور نازانرێت حکومه‌تێکی کاتی پێکبهێنرێت بۆ به‌ڕیوه‌بردنی وڵاته‌که.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ماکوان که دانیشتووی شاری کیێڤ پایته‌ختی وڵاته‌که‌یه باسیش له‌وه ده‌کات ڕیکه‌وتنه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی له نێوان سه‌رۆکی ئۆکرانیا و ڕێبه‌رانی ئۆپزسیۆندا ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێوریه‌کی له ڕه‌وشه‌که‌دا هێناوه‌ته ئاراوه به‌ڵام ده‌شڵێت هه‌ندێک دیدوبۆچوونیش هه‌ن وه‌ها ده‌که‌ن ئه‌و ڕیکه‌وتنه لاواز بنوێنێت.
تێبینیه‌کی پێویست: ئه‌م وتووێژه کاژمێر 9 ی سه‌رله‌به‌یانی به‌کاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریکا کراوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: