ڕاپه‌ڕ عوسمان عوزێری، دانیشتووی کیڤی پایته‌ختی ئۆکرانیا له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی هه‌تا شه‌وی پـێـنجشه‌ممه ژماره‌ی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی گیانیان له‌ده‌سـتداوه گه‌یشـتووه‌ته زیاتر له 100 که‌س و سه‌دان بریندار هه‌ن که ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌کان ناکرێن، له‌تاو ئه‌وه‌ی ڕاده‌سـتی نه‌خۆشـخانه‌ی له‌شـکری نه‌کرێن و پاشان زیندانی بکرێن. گوتیشی به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کانی حکومه‌ت ژماره‌ی بریندارانی هێزه‌کانی پـۆلیسیش زیاتر له 410 که‌سه.
پاشان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕه‌خنه‌ی توندی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئه‌وروپا له سه‌رۆکی ئۆکرانیا کاریگه‌ری زۆری هه‌یه.
پاشان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕه‌خنه‌ی توندی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئه‌وروپا له سه‌رۆکی ئۆکرانیا کاریگه‌ری زۆری هه‌یه.