نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان ده‌ستیان کردووه به دووه‌م ڕۆژێ کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌ڤیه‌ننا به مه‌به‌ستی هێنانه ئارای ڕێکه‌وتنێکی درێژخایه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران به‌رنامه‌یه‌کی ئاشتیانه‌یه.
له پاش کۆبوونه‌وه‌کانی دوێنێ 3شه‌ممه، ده‌مڕاستی کاترین ئاشتن به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا به په‌یامنێرانی گوتبوو ده‌ستپێکی دانوستاندنه‌کان به سود بوون.
هه‌ردوو لای ئه‌م وتووێژانه‌ی ڤیه‌ننا هه‌وڵده‌ده‌ن له سه‌ر بنچینه‌ی ڕێکه‌وتنه کاتیه‌که‌ی له مانگی یازده‌ی ڕابردوودا بۆ 6 مانگ کراوه، بگه‌نه ڕێکه‌وتنێکی به‌رفراوان و هه‌میشه‌یی.
به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه کاتییه کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستبه‌رداری به‌شه هه‌ستیاره‌کانی جموجۆڵه ناوکیه‌که‌ی خۆی ده‌بێت له به‌رامبه‌ر هێورکردنه‌وه‌یه‌کی سنورداری ئه‌و سزایانه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌پاندونیه‌ته سه‌ر تاران.
عه‌باس ئه‌راقچی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هیچ یه‌کێک له دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه وه‌ک به‌شێک له‌و ڕێکه‌وتنه هه‌میشه‌ییه‌ی باسده‌کرێت.
هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، چین ، ڕووسیا و هه‌روه‌هاش ئه‌ڵمانیا ده‌یانه‌وێت ئێران متمانه‌کان و به‌ڵگه بخاته ڕوو که ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کارناهێنێت.
ئێرانیش پێداده‌گرێت که به‌رنامه‌که‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ی ناوکیه.