شه‌پۆلێکی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌ستیان پێکردووه دژی درامایه‌کی ته‌له‌فزیۆنی وه‌ک خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن سوکایه‌تیه‌کی ئاشکرا به که‌مایه‌تیه‌کی ناو وڵاته‌که کراوه.
خۆپیشانده‌ران ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێرانیان به ڕه‌گه‌زپه‌رست و به سوکایه‌تی کردن به که‌مایه‌تیه‌کان گوناهبار کردووه.
سه‌رۆکی نێوه‌ندی ئه‌حواز بۆ میدیا و توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له دیزفول ڕوویداوه درێژه‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی به‌ختیاریه لوڕه‌کان بوو له ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی تری وڵاته‌که‌دا و ده‌شڵێت خۆپیشانده‌ران توانیویانه هاوسۆزی پێکهاته‌کانی تریش به‌لای خۆیاندا ڕابکێشن وه‌ک عه‌ره‌به‌کانی ئه‌حواز.
حه‌سه‌ن ڕازی ده‌شڵێت له‌و درامایه‌دا له دیالۆگی یه‌کێک له ئه‌کته‌ره‌کاندا گوتراوه "وه‌هام لێ مه‌که باسی بکه‌م به‌ختیاریه‌کان چۆن بوونه‌ته به‌ختیاری".
له درێژه‌ی ئه‌و دیالۆگه‌ی دراماکه‌دا گوتراوه "به‌ختیاریه‌کان به کاسه‌لێسی و به‌کرێگیراوی به‌ریتانیه‌کان بوونه‌ته به‌ختیاری".
به‌ڕێز ڕازی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ ئه‌و سیاسه‌تی به‌که‌م زانینه‌ی ڕژێمی ئێران له وڵاته‌که‌دا گرتویه‌تیه به‌ر.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕازی سه‌رۆکی نێوه‌ندی ئه‌حواز بۆ میدیا و توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: