ئاینده‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران و ئابوری ئه‌و وڵاته له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه ده‌خرێنه سه‌ر مێزی دانوستاندن له ڤیه‌ننا و چاودێرانیش به قۆناغێکی سه‌ختی وتووێژه‌کان ناودێری ده‌که‌ن.
ئال پیسن، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ڤیه‌ننا ده‌ڵێت به‌پێی ڕێکه‌وتنه به‌راییه‌که‌ی مانگی 11 ی ڕابردوو سزاکان له‌سه‌ر ئێران هێورکرانه‌وه له به‌رامبه‌ر سنوردارکردنی به‌شێکی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها بۆ 6 مانگ بووه له‌گه‌ڵ ئامانجی ئه‌وه‌ی دانوستاندن له‌سه‌ر گۆڕانکاری به‌رچاو بکرێت له‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی ئێران‌دا له به‌رامبه‌ر شیانی هه‌ڵگرتنی ته‌واوی سزاکان.
کاربه‌ده‌ستانی هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیاش له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران‌دا کۆده‌بنه‌وه و کۆبوونه‌وه‌کانیش به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌بێت.
تا ته‌واوی سزاکان لابدرێن ئه‌وا ده‌بێت ئێران قایل بێت به که‌مکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌ک دڵنیایی بدات ئه‌و به‌رنامه‌یه له بارێک‌دا نابێت بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کاربهێنرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: