جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی جزیره له کوردستانی سوریا ده‌ڵێت ته‌گه‌ره‌کان هه‌رچیه‌ک بن و گرفته‌کانیش چه‌ندێک بن و ئه‌گه‌ریش پێویست به قوربانی دانیش بکات له پاراستن و درێژه‌پێدانی بڕیاری خه‌ڵک پاشگه‌ز نابنه‌وه.
شه‌میران شامویل ده‌شڵێت نه‌گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن له وتووێژه‌کانی ژنێڤدا له لایه‌ن شاندی هاوبه‌ندی ئۆپزسیۆن و شاندی حکومه‌تی سوریاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و که‌م و کوڕیانه‌ی له‌ناو هاوبه‌ندی ئۆپزسیۆندا هه‌ن.
خانم شامویل که ئاشوریه ده‌شڵێت ئۆپزسیۆنی ڕاسته‌قینه له‌ناو سوریادایه و ده‌شتوانێت بڕیار له ئاینده‌ی سوریا بدات و پڕۆژه‌شی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی سیاسیانه و ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی سوریا.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی جزیره له کوردستانی سوریا باسیش له سه‌ردانی ئێستای شاندی کانتۆنی جزیره ده‌کات بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ده‌ڵێت پارتی دیموکراتی کوردستان نه بانگهێشتی کردوون و نه وه‌ڵامی داوی شانده‌که‌شی داوه‌ته‌وه بۆ کۆبوونه‌وه کردن، وه ده‌شڵێت ده‌شێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش له کارنامه‌یه‌کی ده‌ره‌کیه‌وه بێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ شه‌میران شامویل جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی جزیره له کوردستانی سوریا، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: