پازده ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیرکرنی ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستاندا ڕه‌ت ده‌بێت و له زۆرێک له شار و شارۆچکه‌کانی کوردستاندا به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و هه‌ڵکردنی دروشمی ئازادی بۆ ئۆجه‌لان به‌شداری له مه‌ڕاسیمه‌کانی ئه‌و یاده‌دا کراوه.
هێمن سه‌یدی، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی په‌که‌که‌ی ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ی ساڵی 1999 نیشانی ده‌دات گیرانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان چ جۆره ده‌ره‌نجامێکی هه‌بووه له سێ ڕه‌هه‌نده‌وه، وه‌ک ده‌ڵێت یه‌که‌م بۆ ئۆجه‌لان خۆی و دووه‌میش بۆ په‌که‌که و سێهه‌میش بۆ بزوتنه‌وه‌ی کورد له باکور.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سه‌یدی باسیش له‌وه ده‌کات چۆن گۆڕانی هه‌وڵه‌کانی په‌که‌که له ململانێی چه‌کداریه‌وه بۆ سیاسی و هه‌روه‌هاش بایه‌خی ئه‌و ململانێ سیاسیه له ڕوانگه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت کاتێک ئه‌و هه‌وڵانه بوونه‌ته خه‌باتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌و ململانێیه‌ی خۆیی پێکه‌وه به‌ستۆته‌وه.
له ساڵی 1999ه‌وه‌عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌زیندانێكی تایبه‌تدایه له دوڕگه‌ی ئیمرالی.
له ساڵی پاره‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا كه‌وتۆته وتووێژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه بۆ کێشه‌ی کورد له تورکیادا. تا ئێستاش چه‌ند جارێک نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا سه‌ردانی ئۆجه‌لانیان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: