پاش 35 ساڵ له ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێستای وڵاته‌که داوای ئاشته‌وایی نیشتمانی ده‌کات.
کارکردن بۆ ئاشته‌وایی هه‌روا سانا نییه وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ن. یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ڕه‌خساندنی ژینگه‌ی ئاشتی و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ئاشتی له بڕوابوون به پێکه‌وه ژیان و له ڕێگه‌گرتنه له پره‌نسیپی یه‌کتر سڕینه‌وه.
کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ها ناسراوه که وڵاتێکی شه‌ڕانگێزی ناوچه‌که‌یه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییش وه‌ک زۆرێک له ئێرانیه‌کان خۆیان پێی له‌سه‌ر داده‌گرن ڕژێمێکی سه‌رکوتکه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه و له هه‌ندێک باریشدا به تاریکستان ناودێری ده‌که‌ن.
به‌ڵێن ساڵح، پرسیاری ئایا له ئێران‌دا ده‌رفه‌تێک بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی هه‌یه؟ ده‌خاته به‌رده‌م میوانه‌کانی مێزگرده‌که‌ی.
ته‌یمور ئه‌لیاسی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران له ژنێڤ.
شاهۆ نادری، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
ناکۆکییه‌کانی ناو ئه‌م وڵاته وه‌نه‌بێت هه‌ر ته‌نها له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی پێکهاته‌کانی گه‌لانی ئێران‌دا سنوردار بێت، به‌ڵکو جه‌مسه‌ره‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی ئێستای وڵاته‌که‌شی گرتۆته‌وه.
وڵاتێک سزای مردن ده‌بێته یه‌کلاکه‌ره‌وه له نێوان فه‌رمانڕه‌وایان و ئه‌وانه‌ی ئازادییان ده‌وێت، وڵاتێک زیندانه‌کانی به جودابیران پڕکرابنه‌وه و ڕۆژنامه‌وانه‌کانی کۆت و به‌ند بکرێن و زمانی گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانی ببڕدرێن و چه‌ندان دۆسێی تری پێشێلکاریه‌کان، ئیدی چ جۆره متمانه‌یه‌ک بۆ ئاشته‌وایی دروست ده‌بێت؟
نه‌ک هه‌ر له نێوان کۆنه‌پارێزان و ڕیفۆرمخوازانی وڵاته‌که به‌ڵکو له ناو ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌شدا وه‌ک باس ده‌کرێت بێ متمانه‌یی بۆته بارێکی باو.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: