ڕێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا که سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشه کۆ ده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێکردنی ژماره‌یه‌ک دۆسێ له‌وانه پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم.
دکتۆر ئاکۆ حه‌مه که‌ریم، ڕێکخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هۆکاری دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ هه‌ر ته‌نها ئه‌وه نییه که حکومه‌ته‌که حکومه‌تێکی بنکه فراوان بێت، به‌ڵکو هۆکاری تریش هه‌ن له‌وانه دوورکه‌وتنه‌وه له‌وه‌ی پرۆسه‌که به‌پێی ئاکامی ده‌نگدانه‌کان بێت و جه‌خت کردنه‌وه له جوگرافیا یان ڕێکه‌وتنی ستراتیژی.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت ئیدی چ پێویست به هه‌ڵبژاردن ده‌کات یان به ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، دکتۆر ئاکۆ ده‌ڵێت ڕێک ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که له کۆبوونه‌وه‌کاندا ده‌کرێت و ده‌شڵێت پێویسته گوێ له‌و ده‌نگانه بگیرێت که هێزه‌کان له هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستیان هێناوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: