جێگری وه‌زیری دارایی حکومه‌تی عێراق هه‌واڵی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا پشتڕاست ده‌کاته‌وه و ده‌شڵێت وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا دروست بووه.
دکتۆر فازیل نه‌بی ده‌ڵێت ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی به مانای له بن بهستدانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان نییه و وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته هه‌میشه گه‌شبینی ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ریه‌کان، به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌دا له به‌غدا هه‌موو هه‌وڵه‌کان دراون بۆ نمونه له مانگی یه‌کدا توانرا موچه‌ی هه‌رێم بنێردرێت به‌ڵام له مانگی دوودا وه‌زیری دارایی که‌وته ڕێگری کردن و پاش وتووێژکردن وه‌ک دکتۆر فازیل ده‌ڵێت گه‌یشتۆته ئه‌و دڵنیاییه‌ی کاره‌که و بڕیاره‌که له‌سه‌رو وه‌زیره‌وه‌یه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر فازیل نه‌بی ده‌شڵێت حکومه‌تی عێراق هیچ پاساوێکی یاسایی نییه بۆ بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: