چه‌ند مانگێـکه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌هۆی دواکه‌وتنی موچه‌کانیان گردبوونه‌وه و خۆپـیشـاندان ڕێـکدهخهن، به‌ڵام قه‌یرانه‌که هه‌تا دێت زیاتر په‌ره دهسـێنێت و واده‌ی دواکه‌وتنی موچه‌ش زیاتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده بودجه‌ی سـاڵی 2014 به‌هۆی ناکۆکی له‌سه‌ر پـرۆژه یاساکه و کێشه و ناکۆکیـیه‌کانی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه، په‌سه‌ندکردنی بودجه کات و ساتی نادیاره، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی قه‌یرانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروسـتبووه له به‌شه‌کانی تری ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقدا گرفتی موچه نیـیه. جگه له کێشه دارایـیهکانیش، ناکۆکی سیاسیش لایه‌نێـکی تری پهکخسـتنی بودجه‌ی سـاڵی 2014 یه.
بریکاری وه‌زیری دارایی عێراق فازڵ نه‌بی که له پشـکی کورد ئه‌و پـۆسـته‌ی وه‌رگرتووه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت وه‌زاره‌ته‌که‌یان ته‌نها موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دابه‌ش ده‌کات و به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌م پـرۆسهییه دوا نه‌که‌وتووه.
به‌ڵام ده‌شڵێت پـێده‌چێت له لایه‌ن که‌سانی باڵاوه کارکرابێته سه‌ر وه‌زیری دارایی تاوه‌کو ناردنی موچه دوابخات.