له نامه‌یه‌کدا سێ زیندانیکراو له گرتووخانه‌یه‌کی شاری هه‌ولێر ئاماژه‌یان به ده‌ستدرێژی سێکسی کردووه بۆ سه‌ر که‌س و کاریان له‌به‌رده‌م خۆیان و گیراوه‌کانی تردا وه‌ک به‌شێک له‌و ئه‌شکه‌نجانه‌ی دراون تا دانپێدانان مۆر بکه‌ن.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌و گیراوانه له نامه‌که‌یاندا باسیان له شێوازی ئه‌شکه‌نجه‌دانیان کردووه که به شێوازێکی نامرۆڤانه و به پێشێلکاری مافی مرۆڤ و مافی زیندانیان ناودێری ده‌کات و ده‌شڵێت وه‌ک له نامه‌که‌دا هاتووه ئه‌و ڕه‌فتاره له ساڵی 2005 دا کراوه به‌رامبه‌ریان له کاتی لێکۆڵینه‌وه‌کردندا له گرتوخانه‌ی تایبه‌ت به ئاسایشی شاری هه‌ولێر.
به‌ڕێز عومه‌ر ده‌شڵێت پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی ئه‌م ده‌سته‌یه بڕیاری لێکۆڵینه‌وه‌ی داوه له‌سه‌ر دۆسێکه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه پێکهێنراوه و لیژنه‌که‌ش سه‌ردانی گیراوه‌کانی کردووه له زیندانی محه‌ته له هه‌ولێر بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئایا ئه‌و نامانه ئه‌و گیراوانه ناردویانه یان نا.
به‌ڵێن ساڵح وتوویژی له‌گه‌ڵ سۆران عومه‌ر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: