ڕه‌وشی پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای عێراق نا ئارامه و وه‌ک سه‌رچاوه‌کان له پارێزگاکه‌وه باسی ده‌که‌ن هیشتا بارودۆخی ئاسایشی جێگیر نییه.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق ده‌یتوانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ده‌نگ داواکانی دانیشتوانی پارێزگاکه‌وه بچوایه و نه‌یهێشتایه کێشه‌کان به‌ره‌و ئاڵۆزبوون و گه‌وره بوونی زیاتر بڕوات.
دکتۆر مه‌حمود ده‌شڵێت مه‌خابن په‌رله‌مانی عێراق باس له دۆسێ ئاسایشی و سیاسیه‌کانی وڵاته‌که ناکات و ته‌نانه‌ت باسی ناکۆکیهکانیشی تیادا ناکرێت و هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت په‌رله‌مان هیچ ڕۆڵێکی نییه و ئه‌وه‌تا نزیکه‌ی مانگێکه ئه‌و شه‌ڕ و شۆڕه له ئه‌نبار هه‌یه په‌رله‌مان هه‌ر هیچ باسیشی لێنه‌کردووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح دکتۆر مه‌حمود ده‌شڵێت له‌و شه‌ڕانه‌ی له‌شکری عێراقدا له ئه‌نبار خه‌ڵکی سیڤیڵیش کوژراون، هه‌ربۆیه خه‌ڵکی پارێزگاکه داوای چونه ده‌ره‌وه‌ی له‌شکر ده‌که‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: