گه‌ڕی دوومی وتوویژه‌کانی ژنێڤ 2 ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌ک ده‌گوترێت له‌گه‌ڕی یه‌که‌می ئه‌و وتووێژانه‌دا که سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی سوریایه به‌ره‌وپێشچونێکی ئه‌وتۆ نه‌هاتۆته ئاراوه.
حوسه‌ین عومه‌ر، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ده‌ستپێکردنی دانوستاندنه‌کان له نێوان شانده‌کانی حکومه‌تی سوریا و ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که و هاتنه ئارای ژینگه‌یه‌کی وه‌ها له نێوانیاندا بۆ بڕوابوون به چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه خوێناویه‌ی سوریا له‌وانه‌یه باشترین شتێک بووبێت له گه‌ڕی یه‌که‌می دانستاندنهکانی کۆنفرانسی ژنێڤ 2 دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عومه‌ر ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی له کۆنفرانسی ژنێڤ 2 دا به‌شدارییان کردووه ناتوانرێت بگوترێت نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی گه‌لی سوریا ده‌که‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: