هه‌ردوو باڵی کۆمه‌ڵه لێک نزیک بوونه‌ته‌وه و له هه‌وڵدان جیاوازیه‌کانیان جا سه‌رچاوه‌کانیان هه‌رچیه‌ک بووبێت تا وه‌لاوه بنرێن و ببنه‌وه کۆمه‌ڵه‌یه‌ک به‌و شێوازه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ردوو باڵ و هه‌وادارانی ئه‌م لایه‌نه سیاسیه ده‌یخوازن.
له ڕاگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌که‌ی هه‌ردوو کۆمه‌ڵه ئاماژه به‌وه کرواه به هه‌ڵسه‌نگاندن و له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سیاسی ئێران و کوردستان، هه‌روه‌ها پرسی کورد و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌و ئاکامه گه‌یشتین تاووتوێی پرسی یه‌کگرتنه‌وه بکرێت.
میوانه‌کانی مێزگرد:
عه‌بدوڵای موهته‌دی، سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
عومه‌ری ئێلخانی زاده، سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌دا هاتووه "به زیانبار زانینی جیابوونه‌وه‌و دابڕانه‌كان و پێویستی كاركردنی هاوبه‌ش بۆ خولقاندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ یه‌كگرتنه‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌و ئاكامه گه‌یشتین بۆ تاوتوێ كردنی پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی رۆحی هاوكاری و سه‌رئه‌نجام یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واو دوو هه‌یئه‌ت له هه‌ر دوولا دیاری بكرێن تا كاری هاوبه‌ش بۆ یه‌كگرتنه‌وه بكه‌ن".
ڕاگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌که‌ی هه‌ردوو کۆمه‌ڵه ده‌شڵێت " جێی ئاماژه‌یه كۆمه‌ڵه هێزێكی گرینگ و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و شۆین دانه‌ره له بزوتنه‌وه‌ی كوردستاندا، بۆیه سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه، ئه‌ركێكی گرینگه كه ده‌توانێ وزه و توانای كۆمه‌ڵه و تێكۆشه‌رانی ئه‌م ڕێبازه زۆر به‌رینتر بخاته‌وه گه‌ڕ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه قورسه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه. هه‌روه‌ها هانده‌رێك ده‌بێ بۆ به هێزتركردن و گوڕوتین به‌خشینێكی زۆرتر به خه‌باتی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستان و چه‌وساوه‌كانی ئه‌م وڵاَته و بوژاندنه‌وه‌ی ئاوات و هومێدی دۆستان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه. هیوادارین بتوانین به بڕینی قۆناغه‌كانی دیكه‌ی پرسی یه‌كگرتنه‌وه له داهاتوودا ڕای گشتی لێ ئاگادار بكه‌ینه‌وه".
یه‌کێک له پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه چی ماوه بکرێت بۆ ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیانه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو باڵه‌ی کۆمه‌ڵه؟
به‌ڵێن ساڵح به‌م پرسیاره‌وه ده‌چێته لای میوانه‌کانی مێزگرده‌که‌ی.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش له دقی مێزگرده‌که‌دایه: