حکومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا به‌شـداری له گه‌ڕی دووه‌می وتووێژه‌کانی ئاشـتی له ژنێڤ ده‌کات، ئه‌و وتووێژانه‌ی هه‌تا ئێسـتا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک له پـێناو کۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه ناوخۆیـیه‌ی وا بۆ سێ سـاڵه درێژه‌ی کێشـاوه.
جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا فه‌یسه‌ڵ ئه‌لمقداد ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌ت گوتی وڵاته‌که‌ی بڕیاری داوه به‌شـداری له وتووێژه‌کانی داهاتوودا بکات که بڕیاره له 10 ی مانگی دوو به‌ڕێوه‌بچن.
له وتووێژه‌کانی گه‌ڕی یه‌که‌مدا له مانگی ڕابردوو، هه‌ردوو شـاند‌ی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن نه‌گه‌یشتنه ڕێـکه‌وتنێـک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی یان مه‌ینه‌تیـیه‌کانی خه‌ڵـکی سیڤیل.
له لایه‌کی تره‌وه پارێزگاری حومس ته‌ڵاڵ به‌ڕازی به ته‌له‌فزیۆنی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی گوت هه‌موو ڕێوشوێنی پـێویستی ئاسایشی گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵـکی سیڤیل له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سـتی ئۆپـۆزسیۆندان له شـاری حومس. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد گواستنه‌وه‌که ئه‌و کوڕانه ناگرێته که ته‌مه‌نیان سه‌روو 15 سـاڵه و هه‌روه‌ها ئه‌و پـیاوانهشی له خوارووی 55 سـاڵن، چونکه شیانی زۆره چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن بن.
به‌ڕازی گوتیشی له کاروانی یه‌که‌مدا نزیکه‌ی 200 که‌س له ناوچه‌ی جۆره ئهلشهیاحی ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌گوێزرێنه‌وه و پاشان ده‌توانن بڕۆن به‌ره‌و هه‌ر چ ناوچه‌یه‌ک که ده‌یانه‌وێت. باسی له‌وه‌ش کرد پارێزگاکه‌ی شوێنی بۆ هه‌تا 400 که‌س ئاماده‌کردووه.
هه‌تا نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، شه‌ش ئۆتۆمبیلی SUV نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ 9 پاس و 2 ئه‌مبوڵانسی مانگی سوور له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی جۆره ئهلشهیاح ده‌رچوون به مه‌به‌سـتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیـیه سیڤیلانه.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه حکومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشـتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌دان که‌سی سیڤیل له ناوچه گه‌مارۆدراوه‌کانی حومس و ڕێگه‌دان به گه‌یشـتنی کۆمه‌کی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌و ناوچانه.