هێشتا دۆسێی ناوچه دابڕێندراوه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کراون له نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
عێراق له خۆ ئاماده‌کردندایه بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی ، لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ له ده‌مێکدا زیاتر له 4 مانگ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردندا.
دۆسێی ناوچه دابڕێندراوه‌کان یه‌کێکه له‌و دۆسێ گرنگ و هه‌ستیارانه‌ی که وڵاتانی دراوسێی عێراقیشی هێناوه‌ته ناو هاوکێشه‌کانه‌وه.
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی به‌رده‌وام له هزری شه‌قامی کوردیدایه ئه‌وه‌یه بۆچی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی هه‌ر له ده‌می ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌یندا له ساڵی 2003 دا، مانه‌وه‌ی له‌و ناوچه دابڕێندراوانهدا نه‌کرده دی فاکتۆیه‌ک و جێی نههێشتنایه و وه‌ک به‌شێکی دانه‌بڕاو له جوگرافیا و مێژووی هه‌رێمی کوردستان سه‌ر و سه‌ودای له‌گه‌ڵ بکردایه.
یه‌ک به یه‌کی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که به سوربوونه‌وه جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له کوردستانی بوونی ئه‌و ناوچانه، هه‌ر یه‌که‌شیان به میکانیزمێکی جوداوه کاری له‌سه‌ر ده‌کات و وه‌ک هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه باسی ده‌که‌ن "زۆر جار ئه‌و میکانیزمانه به‌ریه‌ک که‌وتوون و په‌رچه‌کرداری به دوای خۆیدا هێناوه".
ئایا هیچ هیوایه‌ک هه‌یه به‌غدا له 4 ساڵی داهاتوودا دۆسێی ناوچه دابڕێندراوه‌کان چاره‌سه‌ر بکات؟
بۆ لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کامه‌یان به به‌ها تره؟ بازرگانیکردن به نه‌وته‌وه یان گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و خاکانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ک نه‌وت ڕاکشاون؟
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا به‌ڵێن ساڵح ئه‌و ته‌وه‌رانه ده‌خاته به‌ر باس له‌گه‌ڵ میوانی به‌رنامه‌که‌دا:
به‌کر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان.
شیکهروه له‌وبڕوایه‌دان لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌ر یه‌که به دید و بۆچوونی سیاسی خۆیانه‌وه باس له ناوچه دابڕێندراوه‌کان ده‌که‌ن، به شێوه‌یه‌ک تان و پۆیه‌کی حیزبایه‌تی ده‌درێت به‌و ناوچانه نه‌ک وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یر بکرێت و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و دیده‌یان ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌هێننه‌وه له شاری که‌رکوک.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: