ئێستابابه‌تی گه‌رم و گوڕ بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دۆسێی 3 جێگره بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری کابینه‌که.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پێشتر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ته‌واوه‌تی دانانی 3 جێگری بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر ڕه‌ت ده‌کرده‌وه، به‌ڵام ئێستا وه‌ک هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تاووتوێی ئه‌و دۆسێیه ده‌کات له پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه فراواندا بۆ هه‌رێمه‌که.
له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌دا باس له‌وه نه‌کراوه ئایا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی قایل ده‌بێت یان نا.
دکتۆر جوتیار عادل، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌وشه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی پێدا ڕه‌ت ده‌بێت په‌یوه‌سته به ژماره‌یه‌ک فاکته‌ره‌وه و یه‌کێکیان هاوسه‌نگی و پاراستنی ئه‌و سه‌قامگیریه‌یه که له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی وه‌ک دکتۆر جوتیار ئاماژه‌ی پێده‌کات ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێش هه‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر جوتیار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی پێکهێنانای ئه‌م کابینه نوێیه‌دا ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت زایار بۆ ڕازیکردنی لایه‌نه سیاسیه‌کانه نه‌ک بۆ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری بێت بۆ هاووڵاتیان وه ده‌شڵێت پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت په‌یوه‌ست نییه به داواکاری شه‌قامه‌وه یان به‌رنامه‌یه‌کی حکومیه‌وه به‌ڵکو لایه‌نه‌کان وه‌ک کێکێک له حکومه‌ت ده‌ڕوانن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: