به‌رپـرسێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی قاعیده بۆ عێراق و وڵاتی هاوسێی عێراقی ده‌خولقێنێت، له‌و ده‌مه‌ی توندوتیژیـیه‌کان له عێراق ڕوویان له زیادبوون کردووه.
برێت مه‌کگۆرک جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران له وته‌که‌یدا بۆ کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌کی گوتی کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام له ده‌مێـکی زووی سـاڵی پاره‌وه هێرشه‌کانیان به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو زیادکردووه و ده‌ڵێت به مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وان هێرشه خۆکوژیـیهکان له عێراق نزیکه‌ی سه‌رجه‌میان له لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و نزیکه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی هێرشه خۆکوژیـیه‌کانیش له عێراقدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن خه‌ڵکانی ده‌ره‌کین، ئه‌وانه‌ی له سوریاوه دزه‌یان کردووه‌ته عێراق.
وه‌ک به‌راوردێـک و خستنه ڕووی ئامارێـکی به‌رچاو له مانگی یازده‌ی سـاڵی 2012 دا عێراق سێ هێرشی خۆکوژی له‌و مانگه‌دا به‌خۆوه بینی، به‌ڵام له هه‌مان مانگی سـاڵی 2013 دا 50 ته‌قینه‌وه له عێراق ئه‌نجامدران.
جێی ئاماژه‌یه جێـگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی ئه‌مه‌ریکا داوا له ڕابه‌رانی عێراق ده‌کات پـلانڕێژی بۆ سـتراتیژێـکی ئاسایشی و سیاسی و ئابوری وڵات ده‌سـته‌به‌ر بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی توندڕه‌وان پهراوێزبخهنن. هاوکات ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی کرد ئه‌مه‌ریکا هاوکاری له‌شـکری عێراق ده‌کات به چه‌ک و مه‌شق و ڕاهێنان له‌و ده‌مه‌ی شه‌ڕ له دژی تۆڕی ئه‌لقاعیده له وڵاته‌که‌یاندا ده‌که‌ن.
برێت مه‌کگۆرک گوتیشی داعش هێرش ده‌کاته سه‌ر ناوچه‌کانی زۆرینه شیعه و کورد تاوه‌کو گرژی تایفی و نه‌ژادی زیادبکات، وه هێرشیش ده‌کاته سه‌ر سووننه‌کانی نه‌یاری تاوه‌کو لهناویانبـبات و ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ناوچه‌کانیاندا. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که پـێده‌چێت ڕێبه‌ری داعش له سوریا بـبێت و هه‌وڵ بدات له عێراقه‌وه هه‌تا لوبنان ناوچه کۆنترۆڵ بکات.