کۆریای باکور ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و سیۆل و واشنتن مانۆڕی له‌شـکری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا پـرۆسه‌ی به یه‌ک گه‌یاندنه‌وه‌ی خێزانه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ کۆریای باشوردا له‌سه‌ری ڕێکه‌وتووه.
چوارشه‌ممه هه‌ردوو شـاند‌ی کۆریای باکور و باشور له گوندێـکی سنووری نێوانیان کۆبوونه‌وه و ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی 20 بۆ 25 ی مانگی دوو ژماره‌یه‌ک له‌و خێزانانه به یه‌ک بگهینـنهوه که به‌هۆی شه‌ڕی نێوانیان له ساڵانی په‌نجاکانی سه‌دی ڕابردوو په‌رته‌وازبوون.
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی کۆریای باکور ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگهیاندنێـکی کۆمسیۆنی به‌رگری نیشـتیمانی بڵاوکرده‌وه که تیایدا گوتویه‌تی ئه‌نجامدانی مانۆڕی له‌شـکری له‌گه‌ڵ باشبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو کۆریادا ناگونجێت.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا، کۆریای باکور ڕه‌خنه له ئه‌مه‌ریکا گرت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی سیۆل و پـیونگیانگ له وتووێژدابوون، فڕۆکه‌ی B-52 به‌سه‌ر کۆریای باشوردا هه‌ستانبوو.
ئه‌مه‌ریکا هیچ لێـدوانی له‌م باره‌یه‌وه نه‌دا، به‌ڵام له مانۆڕه له‌شـکریـیه‌کانی ڕابردووش، ئه‌م جۆره فڕۆکه‌یه به‌سه‌ر کۆریای باشوردا فڕیوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشور (کیم مین سیۆک) گوتی وڵاته‌که‌ی سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی مانۆڕه‌که له‌م مانگه‌دا و ههڵیناوهشێنێتهوه.