Accessibility links

چوار تەقینەوە لە موسڵ زیاتر لە 50 کوژرا و بریندارى لێ دەکەوێتەوە


چوار تەقینەوەى خۆکوژى یەک بە دواى یەک شەوى رابردوو سەنتەرى شارى موسڵیان هەژاند و دەیان کوژراو برینداریان لێ کەوتەوە، هاوکات سەرکردایەتى عەمەلیاتى موسڵ قەدەغەی هاتوچۆى لە سەرانسەرى شارەکە راگەیاند.
سەرچاوەکانى پـۆلیس و سوپا ئاشکرایان کرد چوار هێرشبەرى خۆکوژ بە ڕێگاى پشتێنەى بۆمبى و ئۆتۆمبیلى بۆمبرێژکراو هێرشیان کردە سەر چوار بارەگاى پۆلیس و سوپا. هەروەها هەوڵى دەست داگرتن بەسەر بارەگاکانیش درا، دواتریش شەڕوپێکدادانى دژوار لە نێوان چەکدارانى هێرشبەر و هێزە ئەمنیـیەکان ڕوویاندا.
بەپێى زانیاریەکانى کە لە ڕێگاى سەرچاوە جیاوازەکان دەست دەنگى ئەمریکا کەوتوون، لایەنى 13 کارمەندى هێزە ئاسایشیەکان و 8 چەکدار لە ئاکامى ڕووداوەکان کوژراون و زیاتر لە 30 کەسیش لە نێوان هاوڵاتى سیڤیل و کارمەندانى ئاسایش برینداربوون.
دکتۆر سەڵاحەدین زەنون، سەرۆکى فەرمانگاى تەندروستى نەینه‌وا لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت تەنها 20 بریندار کە زۆربەیان هاوڵاتى سیڤیلبوون گەیه‌نراونەتە نەخۆشخانەکانیان. ئاماژەى بەوەش کرد بەشێک لە برینداران کە کارمەندى هێزە ئاسایشیەکان بوون ڕەوانەى نەخۆشخانەکانى سەربازى کراون.
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:30 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG