هه‌ردوو کۆریای باکور و باشور قایل‌بوون له‌سه‌ر ده‌سـتپـێکردنه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی به یه‌ک گه‌یاندنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی که به‌هۆی شه‌ڕی نێوانیان له سـاڵانی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو په‌ره‌ته‌وازه بووبوون.
وه‌زاره‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریای باشور ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشـتن له پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوانیان له گوندی سه‌رسنووری پانموونجۆم.
ده‌ڵێن پـرۆسه‌که له نێوان ڕۆژانی 20 بۆ 25 ی مانگی دوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت له هاوێنه‌هه‌واری چیای کوومگهنگ له‌سه‌ر که‌ناره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆریای باکور.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی 10 سـاڵی ڕابردوو نزیکه‌ی 18 هه‌زار هاوڵاتی هه‌ردوو کۆریا به‌م شێوه‌یه بۆ ماوه‌یه‌کی کورت چاویان به یه‌ک که‌وتبوو، به‌ڵام له ماوه‌ی سێ سـاڵی ڕابردوو پـرۆسه‌که ڕاگیرا.
ساڵی ڕابردوو هه‌ردوولایان قایل‌بوون پـرۆسه‌که ده‌سـتپـێبکه‌نه‌وه، به‌ڵام کۆریای باکور له دوایـین سـاتدا په‌شیمان بووه‌وه به بیانوی گوایه کۆریای باشور دوژمنایه‌تی ده‌کات.
سه‌رۆکی شـاند‌ی کۆریای باشور (لی دووکههینگ) له وتووێژه‌کان گوتی ئه‌م جاره باکور سووربوو له‌سه‌ر به یه‌ک گه‌یاندنه‌وه‌ی خێزانه‌کان.