وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕه‌خنه‌ی توندی له حکومه‌تی سوریا گرت له به‌رامبه‌ر بۆردومانی شاری حه‌له‌بی باکوری وڵاته‌که به بۆمبی به‌رمیلی.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌و هێرشانه ده‌یان که‌سیان له هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌و شـاره‌دا کوشتووه. حه‌له‌ب به‌هۆی شه‌ڕی نیوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به خوێناوی‌ترین شار داده‌نرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا جان کێری گوتی ئه‌م بۆردومانه دوایـین کرداری دڕندانه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی سوریایه که وڵاته‌که‌ی زیاتر وێران ده‌کات.
ناوبراو گوتی له‌و ده‌مه‌ی ئۆپۆزسیۆن و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ کۆتایی هێنان بۆ ئه‌و شه‌ڕه بدۆزنه‌وه، حکومه‌تی سوریا به‌م کردارانه‌ی هیوای سه‌رکه‌وتنی وتووێژه‌کانی ئاشتی بنکۆڵ ده‌کات.
یه‌که‌م گه‌ڕی وتووێژه‌کان له هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆتایی پێهات به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت، به‌ڵام له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب چاوه‌ڕوان ده‌کات نوێنه‌رانی حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن له 10 ی ئه‌م مانگه کۆبوونه‌وه‌کانیان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه.