وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له میانه‌ی سه‌ردانێکیدا بۆ تاران داوای له یه‌کێتی ئه‌وروپا کرد وتووێژی فراوان و گشـتگیر له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌نجام بدات.
کارل بیلت ڕۆژی چوارشه‌ممه له تارانه‌وه له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ی نووسیویه‌تی هه‌ستێـکی به‌هێزی هه‌یه که له‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگا هه‌وڵ بۆ گۆڕانکاری نوێ و پاشه‌ڕۆژێکی کراوه ده‌دات، هێزیش هه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانه‌دا نین.
ناوبراو گوتی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت گفتوگۆی نوێی فراوان و گشتگیری له‌گه‌ڵ ئێرندا هه‌بێت و هه‌وڵی دروسـتکردنی متمانه له نێو هه‌ردوو لادا بدات.
بیلت له ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفدا کۆبووه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه‌ی، ڕه‌خنه‌ی له ئێران گرت له به‌رامبه‌ر ڕێگه‌گرتن له ئێرانیـیه‌کان له‌وه‌ی له‌سه‌ر تویته‌ر بنووسن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا کاربه‌ده‌سـتان به‌کاری ده‌هێنن، له‌وانه جه‌واد زه‌ریف.