بەهۆى هەڕەشە لە خۆیان و خانەوادەکانیان، سەدان سەرباز و پۆلیس له موسڵ کارەکانیان جێدههێڵن، دواى ئەوەى لە ماوەى ڕابردوو خانوى ژمارەیەک لە کارمەندانى پـۆلیس و سوپاى عێراق لە چەند شوێنێکى موسڵ و بە تایبەتیش لە باشوورى ئەو شارە تەقێندرانەوە و ژمارەیەک سەربازیش لە کاتى مۆڵەتى فهرمی لە ماڵەکانیان کوژران.
چەند رۆژێکە چەکداران بە رێگاى کورتە نامەى موبایلەوە هەڕەشە لە کارمەندانى پـۆلیس و سوپا دەکەن و داوایان لێ دەکەن کارەکانیان جێبهێڵن، ئهگهر نا ئهوا خۆیان و خانەوادەکەنیان دووچارى کوشتن دەبنەوە، بەپێى سەرچاوەیەکى پـۆلیس لە ماوەى کەمتر لە 15 رۆژى رابردوودا زیاتر لە 10 کارمەندى پۆلیس و سوپا لەو کاتەى بە مۆڵەتى فهرمی لە ماڵەکانیان بوون کوژراون و نزیکەى 12 خانوش تەقێندراونەتەوە.
دەنگى ئەمریکا بەدواداچوونى زیاترى بۆ ئەم پرسە کرد و چەند سەربازێکى دواند، یەکێک لەو سەربازانەى کە بەهۆى هەڕەشەوە بە ڕێگاى کورتە نامەى موبایلەکەیەوە کارەکەى جێهێشتووە، چیرۆکى هەڕەشەکە و جێهێشتنى سوپا دەگێڕێتەوە و دەڵێت یەکەم جار کە هەڕەشەم بۆ هات گوێم لێ نەگرت و دووەم جار بۆم هاتەوە و تەنها دوو ڕۆژ مۆڵەتیان پێدام، دەشڵێت چونکە چەندین حاڵەتى وههام بینیبوو کە ڕوویاندابوو، بۆیە ناچار دەستم لەکار کێشایەوە.
پـۆلیسێکیش کە هەڕەشەى پێ گەیشتبوو ئامادەکارى بۆ دەست لەکارکێشانەوە دەکرد، گوتى دوو جار ژمارەى مۆبایلەکەم گۆڕى، بەڵام بۆ جارى سێـیەم هەر هەڕەشەم بۆ هات دەشڵێت تەنها لە بنکهکهی 9 پۆلیس بەو هۆیەوە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
ڕەزوان محەمەد کە سەربازێکى کوردە لە سوپاى عێراق دەڵێت زۆرترین هەڕەشەکان بۆ سەر سەربازە سووننى ئاینزاکانە، دەشڵێت بەهۆى ڕۆیشتنى زۆرێک لە سەربازەکان کارەکانى ئێمەش قورستربووە.