چه‌ند بۆمبێـک له پایته‌ختی عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 22 که‌س کوژران و 30 که‌سیش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه له نزیک ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ڕوویان دا، له‌وانه 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها خۆکوژێـکیش بۆمبی به‌خۆیه‌وه ته‌قاندووه‌ته‌وه له ڕێسـتورانتێـکی ناوچه‌که و هاوکات ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه له گۆڕه‌پانی خه‌ڵـڵانی ناوه‌ندی به‌غدا ڕوویدا.
هه‌تا ئاماده‌کردنی هه‌واڵه‌که که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌م جۆره زنجیره ته‌قینه‌وانه زۆر جار کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رپـرسیارێتی خۆیانی لێ ڕاده‌گه‌یه‌نن.
هاوکاتی ئه‌م ته‌قینه‌وانه، هێزه‌کانی حکومه‌ت له پارێزگای ئه‌نبار هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌ده‌ن که که‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سـتی یاخیبووان و چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام.
جێی ئاماژه‌یه توندوتیژیـیه‌کانی مانگی ڕابردووی عێراق بوونه مایه‌ی کوژرانی هه‌زار که‌س و له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردووش نزیکه‌ی 9 هه‌زار که‌س کوژران.