کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن پـێشبینی ده‌که‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌سـتبکه‌نه‌وه به وتووێژکردن به مه‌به‌سـتی به‌دیهێنانی ئاشـتی له وڵاته‌که‌یاندا.
ئه‌م هه‌واڵه ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، له‌و ده‌مه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌حمه‌د جه‌ربا له مۆسکۆ کۆبووه‌وه.
لاڤرۆڤ گوتی ڕووسیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا هه‌بێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانیش کاربکات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌کی سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا.
لاڤرۆڤ گوتی" هانی دۆسته ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان و وڵاتانی هه‌رێمه‌که ده‌ده‌ین هه‌مان ڕێگه بگرنه‌به‌ر. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که ده‌بێت کار له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی شه‌ڕی سوریا بکرێت به‌بێ جیاوازی .. بێ گومان مه‌به‌ستم لایه‌نه سیاسیـیه‌کان نه‌ک کۆمه‌ڵه تێرۆرسـتیـیه‌کان."
جه‌رباش لای خۆیه‌وه گوتی هه‌روه‌ها ئۆپـۆزسیۆنیش به‌نیازه له وتووێژه‌کان به‌رده‌وام ببێت و ڕووسیاش تیایدا ڕۆڵێـکی گرنگ بـبینێت له هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێـکی سیاسی.
هه‌ینی ڕابردوو گه‌ڕی یه‌که‌می وتووێژه‌کانی ڕاسته‌وخۆی نێوان حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له سویسرا کۆتایی پـێهات به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ره‌وپـێشچوونێـکی ئه‌وتۆ به‌ده‌ستبێت.