هه‌روادێ و هه‌واڵه‌کانی تایبه‌تن به یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان گه‌رم و گوڕتر ده‌بن، به‌ڵام هێشتا ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه‌یه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
جه‌لیل ئازادی‌خا، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه کۆسپ و ته‌گه‌ره سه‌ره‌کیه‌کان له‌به‌رده‌م یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌دا نه‌ماوه و به‌مزووانه‌ش ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌ش بۆ یه‌کگرتنه‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئازدیخا ده‌شڵێت یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌کان له ئاواتێکه‌وه گۆڕاوه بۆ پێداویستیه‌کی بابه‌تی که کۆمه‌ڵێک هۆکاری ده‌ره‌کی و ناوخۆیی و ناوچه‌ییش کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه هه‌یه و بێ له‌وانه‌ش وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م دۆسێی یه‌کگرتنه‌وه‌یه بووبووه باوه‌ڕێکی چه‌سپیوی سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو کۆمه‌ڵه.
جه‌لیل ئازادی‌خا ده‌شڵێت ناتوانێت بڵێت هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌ک نه‌ماوه له دانوستاندنه‌کانی نێوان هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌دا به‌ڵام سوربوون له‌سه‌ر خواستی یه‌کگرتنه‌وه ئه‌و شته که‌مانه‌ی ماون چاره‌سه‌ر ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: