بێ‌کاری یه‌کێکه له کێشه گه‌وره‌کانی لاوان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و وه‌ک چالاکوانێکیش ده‌ڵێت پێویسته کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌ی ڕژدی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی لاوان.
دلێر عه‌بدولخالق ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سیڤیل ده‌ڵێت زۆرێک له‌و لاوانه‌ی تا ئێستا خۆیان کوشتووه کێشه‌کانیان په‌یوه‌ندی هه‌بووه به بێکاریه‌وه و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانه‌وه ، وه ده‌شڵێت لایه‌نه سیاسیه‌کان له هه‌ڵبژاردنی خولی چوارهه‌می په‌رله‌ماندا به‌شێک له کارنامه‌کانیان تایبه‌ت بووه به پڕۆژه‌کانیان بۆ لاوان و به‌گشتیش کارکردن بووه بۆ نه‌هێشتنی گرفتی بێ‌کاری و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ کارکردن، به‌ڵام به پێداچوونه‌وه به کاری حه‌وت کابینه‌ی پێشوو له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ده‌بینرێت زۆرێک له داواکانی لاوان جێبه‌جێ نه‌کراون.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدولخالق ده‌شڵێت زۆرێک له ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگای سیڤیل و ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به گه‌نجان بوونه‌ته پاشکۆی لایه‌نه سیاسیه‌کان و ئه‌مانه ناتوانن ببنه نوێنه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی لاوان و ناشتوانن ببنه خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌کی گشتگیر بۆ به ده‌نگه‌وه چوونی لاوان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: