گه‌ڕی یه‌که‌می وتووێژه‌کانی ژنێڤ 2 بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی له سوریا ڕۆژی هه‌ینی کۆتایی پـێهات و ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت ده‌شێت بکرێنه بنچینه‌یه‌ک بۆ وتووێژه‌کانی داهاتوو.
ئه‌خه‌زه‌ر ئیبراهیمی له پاش ته‌واوبوونی وتووێژه‌کان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی به‌ست و تیایدا گوتی هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژی وتووێژکردندا بهروپـێشچوونێـکی گرنگ به‌ده‌سـت نه‌هاتووه، به‌ڵام پـێیوایه بوارێـکی بۆ هه‌ردوو شـاند‌ی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن ڕه‌خساندبوو که ڕاسته‌وخۆ گوێبیستی ڕاوبۆچوونه‌کانی یه‌کتر بن و پاشان له‌سه‌ر 10 خاڵ کۆکبن.
ئیبراهیمی گوتی" خاڵه‌کانیان خسته ڕوو و گوێـیان له یه‌کتر گرت. ساتیش هه‌بوون لایه‌کیان له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی و سه‌ختیـیه‌کان و تێڕوانینی لایه‌نه‌که‌ی تر بوو."
پاشان ئیبراهیمی گوتی هه‌ردوولایان وابه‌سـته‌یی خۆیان به به‌یانـنامه‌ی ژنێڤ یه‌ک ده‌ربڕیوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆ قه‌یرانی وڵاته‌که‌یان و کۆتایی هێنان به شه‌ڕ و دامه‌زراندنی حکومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه و پاشـان پـیاداچوونه‌وه به ده‌سـتور و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
گوتیشی ده‌زانن ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێسـتایان مه‌ینه‌تی زۆری بۆ خه‌ڵـکی سوریا دروسـتکردووه و ده‌بێت به خێرایی کۆتایی پێ بهێنرێت و هه‌روه‌ها پـێویسته به په‌له کرابکرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی ناهه‌مواری مرۆیی و گه‌یاندنی کۆمه‌ک بۆ لێقه‌وماوان و پاشان پاراستنی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و شوێنه خزمه‌تگوزاریـیه‌کان.
ئیبراهیمی هه‌روه‌ها گوتی هه‌ردوولایان کۆکن له‌سه‌ر ئایندهی وڵاته‌که‌یان که ده‌بێت ته‌نها خه‌ڵـکی سوریا به‌بێ ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی بڕیاری له‌سه‌ر بدات. گوتیشی باسایان له‌وه کردووه که دژی توندوتیژی و تێرۆرن و ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه.
ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌شێـکی کۆنگره‌که‌یدا جه‌ختی کرده‌وه که شاندی حکومه‌ت و شاندی ئۆپـۆزسیۆن وابه‌سته‌ن به یه‌کپارچه‌یی خاکی سوریا و ده‌بێت پارێزگاری لێبکرێت و هیچ به‌شێـکی له‌ده‌ست نه‌درێت. خوازیاریشن سوریا به ئاینده‌یه‌ک بگات که تیایدا پـێـکهاته‌کانی به ته‌بایی له‌گه‌ڵ یه‌کدا بژین.
ئیبراهیمی باسی له‌وه‌ش کرد چ حکومه‌ت و چ ئۆپـۆزسیۆن تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی خه‌ڵـکی سوریا ده‌یانه‌وێت وڵاتێکی ئازادیان هه‌بێت که یاسا تیایدا سه‌روه‌ربێت و حکومه‌تێـکی پاک و بێگه‌ردی هه‌بێت که بتوانرێت لێـپـێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.
پاشان ئیبراهیمی گوتی پـێشـنیاری کردووه گه‌ڕی دووه‌می وتووێژه‌کان له 10 ی مانگی دوو ده‌سـتپـێبکات. ده‌ڵێت شاندی ئۆپـۆزسیۆن قایل بووه، به‌ڵام شـاند‌ی حکومه‌ت گوتوویه‌تی پـێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕاوێژکاری به دیمه‌شق بکات.
دوابه‌دوای ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیش بۆ لوئه‌ی سافی گوته‌بێژی شـاند‌ی ئۆپـۆزسیۆن سـازکرا.
سافی گوتی سه‌ره‌تای دانوسـتاندنه‌کان شـاند‌ی حکومه‌ت چه‌ندان جار هه‌وڵی دابوو خۆی له وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌یانـنامه‌ی ژنێڤ یه‌ک دوربخاته‌وه که باس له پـێکهێنانی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه بۆ سوریا ده‌کات، به‌ڵام پاشان و له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه شـاند‌ی حکومه‌ت گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی ئۆپـۆزسیۆن ده‌سـتبه‌رداری ئه‌و به‌یانـنامه‌یه نابێت.
دواتر وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا و سه‌رۆکی شـاند‌ی حکومه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند که‌وا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له وتووێژکردن به هیچ ئه‌نجامێـکی ئه‌وتۆ نه‌گه‌یشـتوون، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆ، یه‌که‌میان لایه‌نی به‌رامبه‌ر له وتووێژه‌کاندا ڕژد نه‌بووه و زیاتر له جارێـک هه‌ڕه‌شه‌ی کۆتاییهێنان به وتووێژه‌کانی کردووه و پـێـی له‌سه‌ر یه‌ک خاڵ داگرتبوو وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ک کاژمێری وتووێژکردن هاتبین و هه‌موو شتێـکیان ڕاده‌سـت بکه‌ین و بگه‌ڕێنه‌وه. هۆکاری دووه‌میش که‌شوهه‌وای وتووێژه‌کان بوون که پـڕ گرژی بوون.
گوتیشی شـاند‌ی ئۆپـۆزسیۆن نوێنه‌ر نیـیه و ناتوانێت کۆنترۆڵی زۆرێـک له کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کان بکات. گوتی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌د بڕیار ده‌دات ئایا شـاند‌ی حکومه‌ت جارێـکی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژنێڤ یان نا.
موعه‌لیم گوتی: " یه‌که‌م ڕاپـۆرتهکهمان ده‌خوێنێته‌وه له باره‌ی وتووێژه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه و به‌پـێی ئه‌وه له‌گه‌ڵمان و له‌گه‌ڵ حکومه‌ت مه‌سه‌له‌که تاووتوێی ده‌کات و پاشان بڕیار ده‌درێت."
موعه‌لیم گوتی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وا وتووێژ له‌سه‌ر هه‌موو کارنامه‌یه‌ک ده‌که‌ن، له‌وانه ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌سـته‌یه‌کی حوکمڕانی قۆناغی گواستنه‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌وه پـێویسـتی به‌وه نیـیه به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.