خانمه دادوه‌رێـکی عه‌فرین ده‌ڵێت دابه‌شـکردنی ناوچه کوردیـیه‌کانی سوریا بۆ سێ کانتۆن(جه‌زیره، کوبانی، عه‌فرین) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شه‌ڕ و ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی سوریا پـیایدا تێپه‌ڕده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆسپانه نه‌بوونایه ئه‌وا هه‌رسێ کانتۆنه‌که له هه‌رێمێکدا ده‌بوون.
خانم ئامینه ئاڵا ده‌شڵێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هه‌رسێ کانتۆنه‌که یه‌ک بیروباوه‌ڕیان هه‌یه و یه‌ک ئاڵا و یه‌ک ئامانج و یه‌ک هیوا.
پاشـان ده‌ڵێت خه‌ڵـکی زۆر به‌مه خۆشـحاڵن و وه‌ک خه‌ونێـکه بۆیان که‌وا ڕژێم له ناوچه‌کانیان نه‌ماوه و خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌که‌یان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر پـێـکهاته‌ی حکومه‌تی کانتۆنی عه‌فرین و ده‌ڵێت زۆربه‌یان که‌سی ته‌کنۆکراتن و دکتۆر و ئه‌ندازیار و ئابوری‌ناسیان له نێودایه. ده‌شڵێت له هه‌مووی زیاتر جێی خۆشـحاڵیـیه سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که ژنه.