کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی چه‌ند چه‌کدارێـکی خۆکوژ بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا 2 که‌س له هێزه‌کانی پـۆلیس کوژراون و 8 که‌سی دیکه برینداربوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ عه‌مید سه‌عه‌د مه‌عه‌ن ڕایگه‌یاند ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شه‌ش خۆکوژ هێرشیان کرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی کۆمپانیای گشـتی بۆ گواستنه‌وه‌ی شاند و گه‌شتیاران له شه‌قامی قه‌نات.
مه‌عه‌ن گوتی سه‌ره‌تا خۆکوژێـکیان خۆی له ده‌روازه‌ی باڵه‌خانه‌که ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا پـۆلیسێـکی پاسه‌وانی شوێنه‌که کوژراوه و پاشـان خۆکوژێـکی دیکه‌یان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی کوژرانی پـۆلیسی به‌رپـرسی چاودێری کامێراکانی باڵه‌خانه‌که.
دواتر 4 چه‌کداره‌که‌ی تر چوونه‌ته ناو باڵه‌خانه‌که و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش‌دا به‌شه‌ڕ هاتوون و هه‌موویان کوژراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هێزێـکی زۆری حکومه‌ت گه‌یشـتوونه‌ته شوێنه‌که و گه‌مارۆی باڵه‌خانه‌که‌یان داوه.
پـێشـتر هه‌واڵه‌کان باسیان له‌وه ده‌کرد هێرش کراوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی نیشـتیمانی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ که ده‌که‌وێته پاڵ باڵه‌خانه‌که‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی مافه‌کانی مرۆڤ له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تکرده‌وه.