کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ته‌قه و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق بوونه مایه‌ی کوژرانی 20 که‌س و برینداربوونی 50 که‌س.
پـۆلیس ده‌ڵێت خوێناوی‌ترین هێرش له شه‌ودا ڕوویدا که دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو به دوای یه‌کدا له دوو شه‌قامی بازرگانی ناوچه‌ی شوعله‌ی زۆرینه شیعه ئاینزا ته‌قینه‌وه و له ئاکامدا 9 که‌س کوژران و 19 که‌سیش برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلێـکی دیکه‌ی بۆمبڕێژکراو له نزیک ڕێسـتورانتێـکی بچوکی ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی شیعه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیـیه‌وه و له‌وێش 4 که‌س کوژران و 13 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـێشـتریش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک فرۆشگای شیرینیـیه‌کانی فه‌ڕاشه‌ی ناوچه‌ی به‌غداد جدیده ته‌قیـیه‌وه و به‌هۆیه‌وه 5 که‌س کوژران و 13 که‌سیش برینداربوون که ژماره‌یه‌کیان ژن و منداڵ بوون.
له ناوچه‌ی گه‌راج ئه‌لئه‌مانه که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی شیعه و مه‌سیحین، چه‌ند چه‌کدارێـک له نێو ئۆتۆمبیلێـکدا هه‌ڕه‌مه‌کیـیانه ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی کردووه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون و 5 که‌سی دیکه برینداربوون.