سه‌رۆک وه‌زیری پاکستان له ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڵێنی دا حکومه‌ته‌که‌ی هه‌وڵی وتووێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ ملیتانه‌کانی تالیباندا بدات و کۆمیته‌یه‌کی 4 ئه‌ندامی ده‌ستنیشان کرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و وتووێژانه.
له وتارێکیدا بۆ په‌رله‌مان سه‌رۆک وه‌زیر نه‌واز شه‌ڕیف داوای له ملیتانه‌کانیش کرد لای خۆیانه‌وه ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نن و هێرشه‌کانی ئه‌م داوییانه‌یانی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش و مه‌ده‌نییه‌کان شه‌رمه‌زار کرد.
نه‌واز شه‌ریف له‌مێژه له‌و بڕوایه‌دایه که وتووێژ ته‌نها ڕێگایه بۆ کۆتایی هێنان به‌و چه‌ند ساڵه‌ی شه‌ڕ له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که.
به‌ڵام پاش زنجیره هێرشه‌کانی مانگی یه‌ک ئه‌و له ژێر فشارێکی زۆردا بوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی توندوتیژییه‌کانی وڵاته‌که.
ئه‌و چوار که‌سه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری پاکستان نه‌واز شه‌ریفه‌وه ده‌ستنیشان کراون بۆ وتووێژه‌کان بریتین له ، ڕه‌حیموڵلا یوسفزایی، که ڕۆژنامه‌وانێکی پاکستانییه و شاره‌زاییه‌کی ته‌واوی له تالیباندا هه‌یه، باڵیۆزی پێشووی پاکستان بۆ ئه‌فغانستان ڕۆسته‌م شا محه‌مه‌د، ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینی ده‌زگای زانیاری محمه‌د ئه‌میر و نوسه‌ر عرفان سدیقی.
وته‌بێژێکی تالیبانی پاکستان شه‌هیدوڵلا شه‌هید ڕایگه‌یاند گروپه‌کایان کۆبونه‌وه‌یه‌ک ڕێکده‌خه‌ن بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاتکه.