وتووێژکه‌رانی حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ پێنجه‌م ڕۆژه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر وتووێژی ئاشتی له ژنێڤ که هێشتا نه‌یانتوانیوه به هیچ ڕێگاچاره‌یه‌ک بگه‌ن بۆ ئه‌و کوشتنکارییه‌ی وا بۆ سێ ساڵه له‌و وڵاته‌دا درێژه‌ی کێشاوه.
شانده‌کان له ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌خزه‌ر براهیمی کۆبوونه‌وه، که له ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند وتووێژه‌کان ئاسان نه‌بوون و چاوه‌ڕوانیش ناکات له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هیچ گۆڕانکارییه‌ک ببێت. هاوکات گوتیشی هه‌ردوو لا په‌یمانیان داوه تا ڕۆژی هه‌ینی به‌ده‌وام بن له کۆبونه‌وه‌کان.
دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌مه‌م به‌ر له کاتی خۆی کۆتایی پێهات، به‌رده‌وام یه‌کتری تێدا تاوانبار کرا و نوێنه‌ری ئۆپۆزسیۆن ڕایگه‌یاند جیاوازییه‌کی زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر مه‌به‌ستی وتووێژه‌کان.
نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن ڕایانگه‌یاند دانیشتنی پاش نیوه‌ڕۆ هه‌ڵوه‌شایه‌وه تا ده‌رفه‌ت بدرێت به حکومه‌ت پێشنیازێک له‌سه‌ر داهاتووی سوریا بکات له چوارچێوه‌ی ڕاگه‌یاندنی ساڵی 2012 ژنێڤ بێت.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا داوای چه‌ند هه‌نگاوێک کراوه بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سوریا له ناویاندا پێکهێنانی حکومه‌تێکی کاتیی که له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه په‌سه‌ند بکرێت.