Accessibility links

سه‌رۆکی ئێران داوای یه‌ک‌ڕیزی ده‌کات بۆ کۆتایی‌هێنان به‌ شه‌ڕی سوریا


حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ داوای یه‌ک‌ڕیزی کرد وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ کۆتایی‌هێنان به‌ جه‌نگی ناوخۆی سوریا.
سه‌رۆکی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ تاران بۆ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌ی کرد پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێـکی کۆمه‌ڵی ڕیش سـپـیان The Elders کۆبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ سـاڵی 2007 له‌ لایه‌ن نیڵسۆن مه‌ندێلاوه‌ دامه‌زراوه‌. شانده‌که‌ پـێـکهاتبوو له‌ کۆفی ئه‌نان سـکرتێری گشـتی پـێشـووی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و مارتی ئاهتیساری سه‌رۆکی پـێشـووی فله‌ندا و دێزمۆند تووتوو براوه‌ی خه‌ڵاتی نوبڵ بۆ ئاشـتی و ئێرنێستۆ زێدیلۆ سه‌رۆکی پـێشـووی مه‌کسیک.
ڕوحانی گوتی له‌ پـێناو کۆتایی‌هێنان به‌ کوشـتنکاری له‌ سوریا ده‌بێت ئێمه‌ یه‌ک‌ڕیز و ته‌با بین. هه‌روه‌ها پشـتیوانی و ناردنی چه‌ک بۆ کۆمه‌ڵه‌ تێرۆرستیـیه‌کان ڕابگرین که‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێک له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ ده‌کرێن. گوتیشی ئه‌مه‌ هه‌نگاوێـکی گرنکه‌.
XS
SM
MD
LG