له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ڕه‌خنه‌ی توندی له حکومه‌تی ئه‌فغانسـتان گرت له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی بۆ ئازادکردنی 37 که‌سی زیندانیکراو، ده‌ڵێت ئه‌مانه جێی مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر باری ئاسایش.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م بڕیاره‌ی به هه‌نگاوێـکی گه‌وره به‌ره‌و دواوه وێناکرد و گوتی ئه‌م زیندانیکراوانه کۆمه‌ڵێـک یاخیبووی مه‌ترسیدارن که ده‌سـتیان به خوێنی ئه‌فغانیـیه‌کان سووره و کاری تێرۆرستیان کردووه، وه‌ک دانانی بۆمبی لاڕێ و هێرشکردنه سه‌ر هێزه بیانی و ئه‌فغانیـیه‌کان.
بڕیاری ئازادکردنی ئه‌م 37 که‌سه به‌پـێی فه‌رمانێـکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتانه که له 9 ی مانگی یه‌ک ڕاگه‌یه‌ندرا و تیایدا هاتووه 72 که‌س له کۆی 88 که‌س ئازادده‌کرێن، چۆنکه به‌ڵگه‌ی ته‌واو نیـیه بیسه‌لمێنێت ئه‌وانه تاوانیان کردبێت.
ڕه‌نگه ئه‌م پـێشـهاته‌یه بـبێته مایه‌ی گرفتی زیاتر له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان کابول و واشنتن له کاتێـکدا ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات حامید کارازایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان قایل بکات ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی نێوانیان مۆربکات.