ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر پله‌ی سه‌ربازی عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی وه‌زیری به‌رگریان له فه‌ریقی یه‌که‌م به‌رزکرده‌وه بۆ موشیر که به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازیـیه له‌و وڵاته.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی میسر ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆکی کاتی وڵات بڕیاری داوه پله‌ی سه‌ربازی ئه‌لسسیسی بۆ موشیر به‌رزبکرێته‌وه.
ئه‌مه له کاتێـکدایه که قسه و باسێـکی زۆر هه‌یه ئه‌لسیسی ڕه‌نگه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار کاندید بکات که بڕیار له کۆتایی مانگی چوار به‌ڕێوه‌بچێت.
جێی ئاماژه‌یه که‌م ئه‌فسه‌ری له‌شـکری میسر بۆ پله‌ی موشیری به‌رزکراونه‌ته‌وه.
عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی بینی له لادانی محه‌مه‌د مورسی له ده‌سه‌ڵات.