نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی و کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌خزه‌ر براهیمی ده‌ڵێت نوێنه‌رانی حکومه‌تی سوریا له وتووێژی ئاشتی له ژنێڤ قائیل بوون به‌وه‌ی ڕێگا بدرێت خانمان و منداڵان له شاری حومسی گه‌مارۆ دراو ده‌ربچن.
حو‌مس یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین شاره‌کانی سوریا و به‌رده‌وام له‌ژێر هێرشی له‌شکری حکومه‌تی سوریادا بووه تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرنه‌وه و له سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که‌ی بسه‌ندنه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دوابه‌دوای دوو خولی وتووێژ بوو له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له نێوان نوێنه‌رانی حکومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن به ناوبژیوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
له وتووێژه‌کانی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا سه‌نگی خرایه سه‌ر ئازادکردنی هه‌زاران گیراو له‌وانه خانمان و منداڵان و خه‌ڵکی به ته‌مه‌نیش له زیندانه‌کانی سوریادا.
له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا براهیمی ڕایگه‌یاند ئۆپۆزسیۆنیش قائیل بووه به داواکارییه‌که‌ی حکومه‌ت بۆ ئازاد کردنی ژماره‌یه‌ک له گیراوه‌کانی که له‌لایه‌ن گروپه سه‌رهه‌ڵداوه‌کانه‌وه گیراون.