Accessibility links

سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای ئه‌لشه‌باب به‌ موشه‌کی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کوژرێت



سه‌رکرده‌یه‌کی گروپی ملیتانی ئه‌لشه‌باب له‌ سۆمالیا ڕایگه‌یاند هێرشی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا ڕێبه‌رێکی باڵای گروپه‌که‌یانی کوشتووه‌.
ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵقادر عه‌بدوڵلایی له‌کاتێکدا که‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌که‌ی بوو له‌ هه‌رێمی خواروی شه‌بیلی سۆمالیا موشه‌ک به‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ی که‌وت و کوژرا.
سه‌رچاوه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان به‌ به‌شی سۆمالی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان ڕاگه‌یاندووه‌ قوربانییه‌که‌ یارده‌ده‌رێکی سه‌ره‌کی ڕیبه‌ری باڵای ئه‌لشه‌باب بوو و به‌م دواییانه‌ وه‌کو سه‌رۆکی به‌شی ته‌ندروستی ئه‌لشه‌باب ده‌ستنیشان کرابوو. شۆفێره‌که‌شی له‌و هێرشه‌دا کوژراوه‌.
له‌ مانگی 10دا فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا هێرشی کرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێک که‌ ئه‌ندامێکی باڵای ئه‌و گروپه‌ی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ی تێدابوو.
XS
SM
MD
LG