ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس له پاکستان ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌نارۆکێکه‌وه شه‌ش منداڵ کوژراون له شارۆچکه‌یه‌کی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌شڵێت منداڵه‌کان هه‌نارۆکه‌که‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و یارییان پێکردووه.
میان ئیفتیخار، سه‌رۆکی پۆلیسی هانگوو واته ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی لێ ڕووداوه ده‌ڵێت منداڵه کوژراوه‌کان که یه‌کێکیان کچ بووه و منداڵی دوو خێزانن له ناوچه‌ی ئۆراکزای له نزیک ناوچه‌ی تیره و عه‌شره‌ته‌کان.
ئه‌م ناوچه‌یه‌ش نزیکه له سنوری ئه‌فغانستانه‌وه و شوێنی توندڕه‌وه بیانیه‌کانی سه‌ر به تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌یه له پاکستان.
توندووتیژیه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه زۆرێک له دانیشتوانه‌که‌ی ناچار کردووه زێدی خۆیان جێبهێڵن و بچنه ئۆردوگاکان یان له ناوچه‌کانی عه‌شره‌ته‌کان نیشته‌جێ ببنه‌وه له وه‌زیرستانی باکور.