شاندی حکومه‌تی سوریا له ژنێڤ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه وتووێژی ڕژد ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا له وتووێژه‌کان ده‌کشێنه‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی حکومه‌تی سوریا گوتی وه‌زیری ده‌ره‌وه وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم که سه‌رۆکایه‌تی شـاند‌ی حکومه‌ت له ژنێڤ ده‌کات ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاندووه.
هه‌تا ئێسـتا وتووێژه‌کان هیچ به‌ره‌وپـێشچوونێـکی به‌خۆوه نه‌دیوه و شـاند‌ی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێت دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شـاند‌ی حکومه‌تدا ناکات هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی قایل ده‌بێت قسه له‌سه‌ر ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د بکرێت. شاندی حکومه‌تیش ئه‌و داوایه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ئۆپـۆزسیۆن به پشـتیوانکه‌ری تێرۆرزم ناودێرده‌کات.
له لایه‌کی دیکه‌وه عومران ئه‌لزوعبی وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سوریا که ئه‌ویش له نێو شـاند‌ی حکومه‌تدایه، ڕۆژی هه‌ینی گوتی دیمه‌شق به داواکه‌ی ئۆپـۆزسیۆن بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه قایل نابێت.
له باره‌ی ئه‌م وتووێژانه‌ی ژنێڤ به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه.