چه‌ند چه‌کدارێکی ده‌مامککراو هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خاڵێکی پشکنین له باشوری قاهیره له ئاکامدا 5 پۆلیس کوژراون و دووانی تریش بریندار بوون.
ئه‌و هێرشه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له پارێزگای به‌نی سوه‌یف ڕوویداوه که نزیکه‌ی 100 کیلۆمه‌تر له پایته‌خته‌وه دووره.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان به سواری ماتۆرسایکل بوون و هه‌ر پاش ته‌قه‌کردنه‌که‌یان هه‌ڵاتوون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
له‌و ده‌مه‌وه‌ی که له‌شکری وڵات سه‌رۆکی پێشوو محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌رکرد چه‌کداره ئیسلامییه‌کان به چه‌ندین هێرشی هاوشێوه بۆ سه‌ر هێزه‌ی ئاسایشی مسڕ تاوانبار کراون.
هێرشه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له یادی سه‌رهه‌ڵدانه مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 2011 دێت که بوو به هۆی له کارخستنی ڕێبه‌ری له‌مێژینه حوسنی موباره‌ک.