میسر ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا بۆ کۆنگره‌ی ڕێبه‌رانی ئافریکایی بانگهێشتی نه‌کردووه که بڕیاره مانگی هه‌شت له واشنتن سـازبکرێت.
به‌در عه‌بدولعاتی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه به بڕیاره‌که‌یدا بچێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه بۆخۆی بڕیارێـکی هه‌ڵه‌یه و له دیدێـکی کورت بینانه‌وه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێبه‌رانی 47 وڵاتی ئافریکایی بۆ کۆنگره‌که بانگهێشتکرد که بڕیاره له 5 و6 ی مانگی هه‌شت بـبه‌سترێت.
کۆشـکی سـپی گوتی ڕێبه‌رانی هه‌موو وڵاتانی ئافریکا بانگهێشتکراون، جگه له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا باشیان نیـیه یان ئه‌ندامێتیـیان له یه‌کێتی ئافریکا هه‌ڵپه‌سێراوه، ئه‌وانیش میسر و سودان و زیمبابۆی و ماداگاسکار.
له پاش لابردنی محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، یه‌کێتی ئافریکا ئه‌ندامێتی میسری هه‌ڵپه‌سارد. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان واشنتن و قاهیره‌ش که‌لێنی تێکه‌وت و له مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه ئه‌مه‌ریکا به‌شێـک له یارمه‌تیـیه‌کانی بۆ میسر ڕاگرت.