کاردانەوە لە بەرامبەر بڕیارەکەى ئەنجومەنى وەزیران سەبارەت بە پارێزگاکردنى هەردوو قەزاى تەلەعفەر و دووز خورماتوو فروانتر دەبێت و کوتلەى نەهزەى پارێزگارى موسڵ داوا دهکات نەینهوا بکرێتە هەرێمێکى سەربەخۆ.
دوابەدواى هەوڵەکانى چەند لایەنێکى تورکمانى شیعە ئاینزا، دواجار رۆژى سێ شەممە ئەنجومەنى وەزیران هەردوو قەزاى تەلەعفەرى سەر بە پارێزگاى موسڵ و دووز خورماتووى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین کە زۆرینەى دانیشتوانیان لە پێکهاتەى تورکمانن وەکو دوو پارێزگا ناساند ئەم بڕیارە کاردانەوەى زۆرى لێ کەوتەوە و هەردوو لایەنى کوردى و عەرەبى سوننى دژى بڕیارەکە دەوەستنەوە و بە بڕیارێکى سیاسى و نادەستورى و وەکو بانگەشەى پێش وەختى هەڵبژاردن ناوى دەبەن.
لە دیاریترین کاردانەوەکانیش ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ کە هاوکات سەرۆکى کوتلەى نەهزەیە لە ئەنجومەنى پارێزگاکە لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا بڕیارەکەى بە هەڵگیرساندنى ئاگرێکى نوێ ناوبرد و لە هەمان کاتیشدا رایگەیاند کەوا ئەوان وەکو کوتلەکەیان کە یەک لەسەر سێى ئەندامانى ئەنجومەن پێکدێنن بڕیاریان داوە نەینهوا وەکو هەرێمێک بناسێنن و هەر یەکە لە قەزاکانى تەلەعفەر و شەنگال و حەمدانیەش بکرێنە پارێزگا، بەڵام سەر بە هەرێمى نەینهوا بن. گوتیشى بڕیارەکەیان دەکەنە یاداشتێک و دەیدەنە پەرلەمان بۆ پەسندکردنى.
لە لایەکى ترەوە محەمەد عەبدولقادر سەرۆکى ئەنجومەنى قەزاى تەلەعفەر کە کەسایەتیەکى تورکمانە بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت بوونى تەلەعفەر بە پارێزگا خزمەت بە هەموو لایەنێک دەگەیهنێت نەک تەنها لایەنى تورکمانى و دەشڵێت کورد و عەرەب و تورکمانیش لە قەزاکە بڕیارەکەیان پێ باش بووە.
لە بەرامبەریشدا وەیس نایف بەرپرسى لیژنەى ناوچەى تەلەعفەرى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت بڕیارەکە سیاسیە و پەلەى لێکراوە و لەسەر بنەماى تایفى و بۆ بەرژەوەندى تایفەیەکى دیاریکراو کە شیعەیە دراوە.