ئاینده‌ی سیاسی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د بووه‌ته خاڵی سه‌ره‌کی ناکۆکی له وتووێژه‌کانی ژنێڤ 2 که ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـاری مۆنتروی سویسرا ده‌سـتپـێکرد به به‌شـداری 45 شـاند، له‌وانه 39 شـاند‌ی وڵاتان و شـاندێـکی ڕژێمی سوریا و شاندێـکی ئۆپـۆزسیۆن له‌گه‌ڵ شانده‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ڕێـکخراوی کۆنگره‌ی ئیسلامی و کۆمکاری عه‌ره‌ب.
بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ده‌سـتپـێـکردنی کۆنگره‌که وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا گوتی ئه‌م کۆنگره‌یه هه‌لێـک ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ گه‌یشـتن به چاره‌سه‌رێـکی سیاسی به مه‌به‌سـتی ڕزگارکردنی سوریا له‌و قه‌یرانه‌ی تیایدایه. پاشـان داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد هه‌رچی له توانایاندایه له پـێناو گه‌یشـتن به چاره‌سه‌ره‌ێـکی ئاشـتیانه بیکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری ڕه‌خنه‌ی توندی له حکومه‌تی سوریا گرت و گوتی سێ سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر خۆپـیشـاندانی ئاشـتیخوازانه له سوریا ده‌سـتیپـکرد، به‌ڵام ڕژێمی ئه‌سه‌د به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی دانه‌وه، بۆیه ناکرێت به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شـار ئه‌سه‌د بـبێته به‌شێـک له حکومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سوریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا به جان کێری گوت ته‌نها سوریـیه‌کان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌رۆکی خۆیان ده‌سـتنیشـان بکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش سێرگێی لاڤرۆڤ لای خۆیه‌وه هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی دووپاتکرده‌وه و گوتی نابێت وڵاتان قسه‌یان له‌سه‌ر کاروباری ناوخۆی سوریا هه‌بێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌ربا سه‌رۆکی شـاند‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له وتاره‌که‌یدا گوتی هه‌رچ وتووێژێـک له باره‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بکرێت، ئه‌وا لادانه له‌و ئامانجه‌ی کۆنگره‌ی ژنێڤ 2 ی بۆ سـازکراوه.
جه‌ربا گوتیشی ده‌مانه‌وێت دڵنیا بـبین له‌وه‌ی هاوبه‌شێـکی سوریمان هه‌یه که ده‌یه‌وێت له شـاند‌ی ئه‌سه‌ده‌وه بـبێته شـاند‌ی سوریا. پاشـان ڕووی ده‌می کرده شـاند‌ی حکومه‌تی سوریا و داوای کرد ده‌سـتبه‌جێ قایل بن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌شـکری و ئاسایشی ئه‌سه‌د بۆ حکومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا لۆران فابیۆس له وتاره‌که‌یدا داوای‌کرد ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ له سوریا ڕابگیرێت و ڕێگه به گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکی سیڤیل بدرێت و گوتی له‌مه‌دا حکومه‌تی ئه‌سه‌د به‌رپـرسیارێتی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه.
سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سعودیه، ئه‌ویش گوتی ناکرێت به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان به خوێن سووربووه ڕۆڵیان له قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سوریادا هه‌بێت. پاشـان داوای له هه‌موو هێزه بیانیـیه‌کانی ناو سوریا کرد به چه‌کدارانی حزبوڵڵای لوبنان و پاسـدارانی ئێرانه‌وه ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شـانده‌کان له پـشوودا بن و پاشـان بۆ ڕۆژی هه‌ینی وتووێژه‌کان بۆ شـاری ژنێڤ بگوێزرێنه‌وه. پـێشبینی ده‌کرێت وتووێژه‌کان ته‌نها بۆ یه‌ک ڕۆژ به‌رده‌وامبن ئه‌گه‌ر بێت و به ڕێـکه‌وتنێـک نه‌گه‌ن و ئه‌گه‌ر ڕێـکه‌وتنێـکیش هاته ئاراوه، ئه‌وا بۆ 7 ڕۆژ کۆنگره‌که به‌رده‌وام ده‌بێت.