ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌یه‌کی سه‌ر به حزبوڵڵای لوبنان له باشوری به‌یرووتی پایته‌خت ته‌قیـیه‌وه و له ئاکامدا 4 که‌س کوژران و 35 که‌سیش برینداربوون.
جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ی به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ناوچه‌ی حه‌ریک ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه خۆکوژیـیه‌ی له تۆڵه‌ی ئه‌و کوشـتنکاریـیانه‌ی حزبوڵڵایه که له دژی منداڵانی سوریا و ناوچه‌ی عرسالی لوبنانی نزیک سنووری سوریا کردوونی.
جێی ئاماژه‌یه ته‌قینه‌وه‌که له نزیک شوێنی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بوو که له 2 ی ئه‌م مانگه ڕوویدا و بووه مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س. شوێنه‌که کۆمه‌ڵێـک فرۆشگا و ڕێسـتورانتی لێـیه و زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی شیعه ئاینزان.
له‌وه‌تای حزبوڵـڵای لوبنان ڕایگه‌یاندووه پشـتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات له‌و شه‌ڕه ناوخۆیـیه‌ی له مانگی سێی 2011 وه سوریای گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه شه‌شه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له ناوچه‌کانی ڕووبدات.