میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریا ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به نادروست ناودێرکردووه که ده‌ڵێن سه‌رۆکی سوریا به یاسادانه‌رانی ڕوسیای گوتووه به نیاز نییه ده‌ست له ده‌سه‌ڵات بکێشێته‌وه.
ئه‌م ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکه به‌ر له کۆنفرانسه ئاشتیانه‌که‌ی ژنێڤ 2 بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سوریا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئینته‌رفاکس له زاری سه‌رۆکی سوریاوه ده‌ڵێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د گوتوویه‌تی "ئه‌گه‌ر بمانویستایه خۆمان به‌ده‌سته‌وه بده‌ین ئه‌وا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆمان به‌ده‌سته‌وه ده‌دا".
وه وه‌ک ده‌گوترێت سه‌رۆکی سوریا له لێدوانه‌که‌یدا بۆ یاسادانه‌رانی ڕوسیا که وه‌رده‌گێڕدرا بۆ زمانی ڕوسی گوتوشیه ته‌نانه‌ت ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌شی بابه‌تێک نییه وتووێژی له‌سه‌ر بکرێت.
وه‌ها بڕیاره کۆنفرانسی ژنێڤ 2 ڕۆژی 22 ئه‌م مانگه بکرێت له وڵاتی سویسرا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش ئۆپزسیۆنی سیاسی سوریا پاش ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شدار بوون له‌و کۆنفرانسه‌دا بڕیاری به‌شداربوونیان دا.
پێشتر زۆرێک له ڕێبه‌رانی ئۆپزسیۆن به‌شداربوونیان له‌و کۆنفرانسه‌دا ڕه‌ت ده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ر له کۆنفرانسه‌که به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د وابه‌سته‌یی خۆی به ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نێت.
حکومه‌تی سوریا هه‌موو لایه‌نه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که به تێرۆریست داده‌نێت و هه‌وڵیشی داوه سه‌رنجه‌کان سه‌نگی وتووێژه‌کانی ئاشتی وه‌ربچه‌رخێنێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ بۆ شه‌ڕی دژی توندڕه‌وان.